زیاتر له 50 ملیمه‌تر باریوه
له ده‌شتى هه‌ریر و باتاس باران په‌ڵه‌ى داوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى قه‌زاى هه‌ریر جوتیارانى سنووره‌كه دڵنیا ده‌كاته‌وه كه له‌ده‌شتى هه‌ریر و باتاس باران په‌ڵه‌ى داوه و تاوه‌كو ئێستاش زیاتر له 50 ملیمه‌تر باران باریوه.
فه‌ریق حه‌سه‌ن عه‌بدولره‌حمان، سەرۆکی بەشی کشتوکاڵی هەریر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمساڵ تاوه‌کو ئێستا 50.3 ملیمه‌تر باران لهسنوورهكهى باریوه و پارساڵ تاوه‌کو ئەم بەروارە 43.8 و پێراریش تاوه‌کو ئەم بەروارە 46.1 ملیمه‌تر باران باریبوو.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه گومانی تێدا نیە كه له ناوچەکەیان پەڵەی تەواوی بۆ داچاندنی گەنم و بەرووبوومە دانەوێلیەکان و گژوگیا داوە، بەوپێیەی ئەو رێژە بارانەی تاوه‌كو ئێستا باریوە لە ماوەی سێ رۆژوە لەسەرخۆ و بەردەوام باریوە.