لە گوندێکی گەرمیان

منداڵێکی هەشت مانگان لەناو سەتڵێکی ئاودا خنکا

فەرهاد حەسەن

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە گوندێکی ئیدارەکەیان منداڵێکی هەشت مانگان لەنێو سەتڵێکی ئاودا خنکاوە.

عەقیدی پۆلیس سۆران محەمەد غەریب وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا باس لە رووداوەکە دەکات کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە گوندی ئاوباری سەر بە ناحیەی مەیدان روویداوە کە منداڵێکی هەشت مانگان بەناوی (ئامینە رەزا نەجم) لە نێو ماڵی خۆیان کەوتۆتە نێو سەتڵێکی ئاوەوە و لە ئەنجامدا خنکاوە.

دەشڵێت “باوکی منداڵەکە بە رەگەز عەرەبە و لە گوندەکە شوانکارە”.