بە تاوانێکی "کارەساتباری مرۆیی" وەسفکراوە

لە دیوانییە؛ ئەفسەرێک و 3 پۆلیس دەستدرێژییان کردە سەر کچێکی زیندانی

فەرهاد حەسەن

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای دیوانییە دەڵێت، ئەفسەرێکیان کە پلەی (نەقیب) هەیە لەگەڵ سێ کارمەندی بنکەی پۆلیسی “نەهزە”یان لە ناوەندی پارێزگاکە دەستگیرکردووە، تۆمەتەکەشیان ئەوەیە کە دەستدرێژیان کردووەتە سەر کچێکی زیندانی لە ناو بنکەکەدا.

سەرچاوە ئەمنییەکان، تاوانەکە ئەمڕۆ نەبووە بەڵو بۆ رۆژی 28.6.2026 دەگەڕێتەوە و لیوا نەجاح بەیاتی، فەرماندەی پۆلیسی دیوانییە، کاتێک بوم بابەتەی زانیوە و چاوی لە کامێراکانی چاودێری بنکەکەی کردووەتەوە، هەستی بە شتێکی گوماناوی کردووە؛ کە کامێراکانی چاودێریی ناو بنکەکە ناوبەناو دەکوژێندرێنەوە. فەرماندەی پۆلیس، بەپەلە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە، هێندەی نەردووە بۆیان ئاشکرا بوو کە ئەفسەرێک و سێ کارمەندەکە کامێراکانیان کوژاندووەتەوە تاوەکو دەستدرێژی بکەنە سەر کچێکی زیندانی بنکەکە کە لەدایکبووی ساڵی 2000ە و تۆمەتبارەکانیش لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

رووداوەکە “بە کارەساتێکی مرۆیی” وەسفکراوە سەرۆکی لێژنەی مافەکانی

مرۆڤی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە کە ناوی ئەنوەر مەنھی زەیدییە، هێناوەتە سەرخەت وتویەتی “ئەم تاوانە تەنیا دەستدرێژی نییە بۆ سەر قوربانییەکە، بەڵکو گورزێکی کوشندەیە لە متمانەی هاوڵاتی بە دەزگا ئەمنییەکان” داواشی لە وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کرد، بە توندی و بەبێ هیچ چاوپۆشییەک سزای تاوانباران بدەن، تاوەکو ببنە پەند بۆ هەموو ئەو کەسانەی پلە و پۆست بۆ کاری نایاسایی بەکاردەهێنن.

لایخۆشییەوە، عەباس عیساوی بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە دیوانییە، ئاماژەی بەوە کردووە، تیمێکی تایبەتیان بۆ بەدواداچوونی مەیدانیی رووداوەکە پێکهێناوە و لە نزیکەوە چاودێریی لێکۆڵینەوەکان دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ هەوڵێک بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکە نەدرێت.

پۆلیسی دیوانییە دەڵێت، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 14 لە یاسای سزادانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستگیرکراون، کە ئەو مادەیە سزایەکی توندی بەدواوەیە و “بڕیارە هەفتەی داهاتوو رەوانەی دادگا بکرێن و پێشبینی دەکرێت سزاکەیان بگاتە “دەرکردنی یەکجاری لە خزمەتی سەربازی” و زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ کەمتر نەبێت”.