"كێشه‌ى دارایی و رۆتینى حكومه‌ت"
دواى 20 ساڵ سه‌نته‌رێكى په‌ناگه‌ى ژنان له كه‌ركوك داخرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى 20 ساڵ كاركردن بۆ ئه‌و كچ و ژنانه‌ى له‌كه‌ركوك كیچشه‌و گرفتى توندوتیژییان هه‌بوو، سه‌نته‌رێك به‌ناوى “په‌نا” له‌و پارێزگایه داخرا، لێپرسراوى سه‌نته‌ریش هۆكاره‌كه‌ى بۆ كێشه‌ى دارایی و رۆتینیاتى حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
سەنتەری “پەنا” وه‌كو یەکەم رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لە دوای رووخانی رژێمى به‌عس لە ساڵى 2004 وەکو پەناگەیەک بۆ ژنانی کەرکوک دامەزرا.
ئاوێزان نورى، لێپرسراوى سه‌نته‌ره‌كه له فه‌یسبووكه‌كه‌ى هۆكارى داخستنى سه‌نته‌ره‌كه‌ى بۆ بەرتەسککربوونەوەی کاری رێکخراوەیی لە پارێزگاكە و كێشەی دارایی، رۆتینی حکومی گه‌ڕاندووته‌وه.
ده‌ڵێت “داخستنی پەنا، تەنیا شکستی دارایی نییە، بەڵکو شکستی ویژدانە، سەرەڕای پێداویستی زۆری کۆمەڵگەکەمان بۆ ئەم جۆرە خزمەتگوزارییانە، به‌ڵام لە چەند ساڵی رابردودا گرفتی کەمبونەوەیەکی مەترسیداری پاڵشپتی دارایی وایكرد تەنانەت توانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانیشمان نەمێنێت”.
باس له‌وه‌شده‌كات، داواکارییە رۆتینییە زۆرەکانی حکومەت، کات و وزەیه‌كی زۆری له ستافه‌كه‌ى دەبرد، ئه‌مكه‌و جگه له‌وه‌ى بەرتەسککردنەوەی کاری رێکخراوەیی و دانانی چەندین رێگری نوێ بۆ کارەکان، وایانكردبوو نەتوانن وەک پێویست و بە ئازادی کاره‌كانى سه‌نته‌ركه‌یان بکەن.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات له‌ماوه‌ى رابردوودا توانیویانه خزمەتگوزاری و رێنمایی کۆمەڵایەتی بۆ ئه‌و ژنانه‌ى قوربانین و كیچشه‌یان هه‌یه، دابینبكه‌ن، سەدان خولی جۆراو جۆراو و سیمیناری وشیاری، دەیان کەمپەین بۆ دەسەبەرکردنی یاسای پاراستنی ژنان لە توندوتیژییش ئه‌نجام بده‌ن.