بە بڕیارى کۆمیسیۆن

شەش کاندیدى دەرچوو دوورخرانەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، شەش کاندیدی لە هەڵبژاردنەکاندا دوورخستووەتەوە و دەنگەکانیشیانى پووچەڵ کردووەتەوە.

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کۆمیسیۆنەکە بڵاوى کردووەتەوە، یەکێک لە کاندیدە دوورخراوەکان “ئەحمەد ئەسعەد زین عابدین سمین” بووە، کە کاندیدی هاوپەیمانی سەڵاحەدینی یەکگرتوو بوو، بەهۆى نادروستى لە بەڵگەنامەى خوێندنەکەى دورخراوەتەوە.

یونس قاسم کە کاندیدی هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی بوو، دوورخراوەتەوە و دەنگەکانیشی پووچەڵکراونەتەوە.

هبە تۆفیق، کاندیدێکی دیکەی هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی، دوورخراوەتەوە و دەنگەکانیشی پوچەڵکراونەتەوە.

نیهاد فەیسەڵ، کاندیدی هاوپەیمانی سەروەری، دوورخراوەتەوە و دەنگەکانیشی پووچەڵکراونەتەوە،

نەوفەل شەریف جودەت دوورخراوەتەوە و دەنگەکانی لە پرۆسەی دەنگداندا پوچەڵکراونەتەوە.

خزێر عەلیوی جەبار رەکاد بوو کە لە هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی بوو. هۆکاری دوورخستنەوەکەی بۆ نەتوانینی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەیەکی خوێندنی نوێ و تایبەت بە کاندیدبوونەکەی گەڕاوەتەوە.

ئەم بڕیارانە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ دڵنیابوونەوە لە پاکوخاوێنی و دروستی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دێن.