نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
بۆ ئەوەى ببنە باشترین هاندەر لەسەر ئاستى جیهان دەنگم بە هاندەرانى یانەى زاخۆدا
964+
وریا فەتاح
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە شێوەى ئۆنلاین دەنگیدا بە هاندەرانى یانەى زاخۆ و داواش دەکات، هەموو کوردستانیان دەنگ بدەن بە هاندەرانى یانەى زاخۆ.
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: به ده‌نگدانى ئۆنڵاين پشتگيریم له هانده‌رانى يانه‌ى وه‌رزشيى زاخۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ى نازناوى يه‌كه‌مين باش‌ترين هانده‌ران له‌سه‌ر ئاستى جيهان ببه‌نه‌وه.
دەشڵێت: هيواخوازم هه‌موو كوردستانييان له هه‌ر كوێ بن، به‌شداربن و ده‌نگیان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نازناوه جيهانييه‌كه ببه‌نه‌وه.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سوپاسى فیفا دەکات بۆ دەستنیشانکردنى هاندەرانى یانەى زاخۆ وەک یەکێک لە کاندیدە دەستنیشانکراوەکان بۆ باشترین هاندەرى ساڵ.
ئەگەر دەتەوێت دەنگ بە هاندەرانى یانەى زاخۆ بدەیت، کلیک لێرە بکە: