لە کەرکوک

سێ جادوگەر دەستگیرکران کە نوشتەیان بۆ خۆشەویستی نوسیووە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

سێ کەس لە کەرکوک، تۆمەتبارن بەوەی “نوشتە و جادویان” بۆ خەڵک کردووە، لە بەرامبەر بڕە پارەیەک لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەستگیرکران.

ئەو کەسانە دوو پیاو و ژنێک بوون، دەست بەسەر ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەش گیراوە کە بە کاریان دەهێنا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16.11.2025، سەرچاوەیەک لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی بازرگانی بە مرۆڤی کەرکوکەوە بە 964ـی وت، دوای ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی سکاڵایان لە دژی چەند کەسێک تۆمارکرد کە هەڵخەڵەتێندراون لەبەرامبەر دروستکردنی دوعا و جادو تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا تواندرا، سێ جادوکەر لە گەڕەکە جیاوازەکانی کەرکو دەستگیربکەن.

سەرچاوەکە وتیشی، ئەو کەسانە بۆ ئەنجامدانی نوشتە و جادو پارەیەکی زۆریان لێ وەرگیراوە، لەبەرامبەر پێدانی پارچە ئێسک و پروسکێکی ئاژەڵ، زۆربەی نوشتە و دوعا بۆ خۆشەویستی بووە.

ئەحمەد نەوزاد پارێزەر لە دادکای کەرکوک بە 964ـی وت، ئەو تۆمەتەی ئەوانەی لەسەر دەستگیرکراوە، دەچێتە یاسای سیحر و جادو واتا “سحر و شعوذة”  بە پێی یاسای سزادانی عێراقی مادەی 456 دەیانگرێتەوە و سزاکەش بەندکردنیانە لە یەک ساڵ بۆ  پێنج ساڵ.

لەسەر ئەو بابەتە، پەیامنێری 964 لە کەرکوک، چەند جارێک پەیوەندی بە بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک عامر شوانی کرد، بەڵام وڵامی تەلەفۆنەکانی نەدایەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە ئاکرێ کەسێک بە سیحر و جادو خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە؛ دە...

لە ئاکرێ کەسێک بە سیحر و جادو خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە؛ دەستگیر کرا

لە شەش رێگە هاتوچۆی کەرکوک کامێرای سەرپێچی گەرۆک بەکار...

لە شەش رێگە هاتوچۆی کەرکوک کامێرای سەرپێچی گەرۆک بەکاردەهێنێ