هاوڵاتیان دەست بە ئاوەوە بگرن

بارانبارین ئاوی سەنتەری دهۆک و دەورووبەری كردە قوڕاو

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی بارانبارین و لافاو، ئاوی سەنتەری دهۆک و دەورووبەری قوڕاو بوو، بۆیە ئاوی چەند گەڕەکێک گیراوەتەوە و تا ئاساییبوونەوەی دۆخەکە هاوڵاتیان ناچارن دەست بە ئاوەوە بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە، ئاستی ئاو پڕۆژەی ئاوی دهۆک بەرزبووەتەوە و بەتەواوەتی لێڵ و قوڕاو بووە، بۆیە بەردانەوەی ئاوی پڕۆژەکەیان راگرتووە.

دەشڵێت، هەرکات ئاوەکە پاک بووەوە، بەری دەدەنەوە و هاوڵاتیان ئاویان پێدەگات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک داوا لە گەڕەکەکانی سەنتەری دهۆک و سێمێل و میسرێک و خانکێ و تەناهی و دومیز و شانکێ دەکات، تا ئاساییبوونەوەی دۆخەکە دەست بەئاوەوە بگرن.

لە گوندێکی دهۆک ئاوی کبریت شیفای بە زۆر کەس بەخشیوە

لە گوندێکی دهۆک ئاوی کبریت شیفای بە زۆر کەس بەخشیوە

بەهۆی تەقینی بۆرییەوە شەقامێکی دهۆک ئاوی تیادا کۆبووە...

بەهۆی تەقینی بۆرییەوە شەقامێکی دهۆک ئاوی تیادا کۆبووەتەوە