"به‌رزترین رێزلێنانى جیهانییه"
زانكۆیه‌كى وڵاتی پیرۆ دکتۆرای فەخری بەخشییە نادیە موراد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆیه‌كى وڵاتى پیرۆ له ئه‌مریكاى باشوور دكتۆراى فه‌خری به‌خشییه نادیه موراد و زانكۆكه‌ش ده‌ڵێت، دكتۆراكه یەکێکە لە بەرزترین ڕێزلێنانی ئەکادیمی لە جیهاندا.
زانکۆی سیزار ڤالێخۆ (UCV) Universidad César Vallejo ئه‌و دكتۆرایهى به‌خشییه نادیه موراد به دکتۆرای فەخری (دکتۆر ئۆنۆریس کاوسا) ناسراوه.
زانکۆکە بڵاویكرده‌وه “نادیە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018، میوانی فەخری ئێمە بوو، ئیلهامبەخش بوو بە چیرۆکی خۆڕاگری و داکۆکیکردنی لە مافەکانی مرۆڤ و پەیامی هیوا بۆ نەوە نوێیەکان”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له دواى به‌خشینى دكتۆراكه، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ به‌رپرسانى باڵاى زانكۆكه ئەنجامداو تیایدا بەرەوپێشبردنی پەروەردە و بەهێزکردنی سەرکردایەتی ژنانى له جیهان به گرنگ و پێویست زانى.