"گه‌ڕاندنه‌وه‌ى رووناكى له خۆره‌وه بۆ ناو په‌رستگا"
هه‌ڵمه‌تى رنینه‌وه‌ى زه‌یتونه‌كانى لالش بۆ داگیرسانى 365 چرا ده‌ستپێده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ساڵانه له په‌رستگاى لالش، هه‌ڵمه‌تى رنینه‌وه‌ى دار زه‌یتوونه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت، كۆكراوه‌ى ئه‌م زهیتوونهش بۆ په‌رستگاكه به‌كار ده‌هێندرێته‌وه، به‌رپرسی راگه‌یاندنى په‌رستگا ده‌ڵێت، زه‌تى زه‌یتوونه‌كان بۆ ئه‌و چرایانه به‌كارده‌هێندرێت كه رۆژانه به‌به‌رده‌وام دادهگیرسێندرێن.
ساڵانه له‌سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى یه‌كه‌م، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن خۆبه‌خشانى ئێزدی به ئاماده‌بوونى باباشێخ و خلمهتكارهكان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دار زهیتوونهكانیش كه‌وتوونه‌ته ده‌روازه‌ى پێش چوونه ناو په‌رستگاكه.
لوقمان سلێمان، به‌رپرسى راگه‌یاندنى په‌رستگاى لالش، به 964ـى وت، له‌سه‌رتاى مانگى داهاتوو هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستپێده‌كات و نزیكه‌ى 800 دارى زه‌یتوون له په‌رستگاكه هه‌یه و ژنان و پیاوانى ئێزدى هه‌ڵمه‌تى رنینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ماوه‌ى هه‌فتیه‌ك خه‌ریك ده‌بن.
وتیشی “دواى رنینه‌وه، زیتوونهكان ده‌برێنه شوێنێكی تایبه‌ت و له‌مانگى ئاداریشدا ده‌گوشرێن و زه‌یتیان لێ دروست ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و زهیتهى دروست ده‌كرێت ته‌نیا بۆ چراكانى ناو په‌رستگاى لالش به‌كار ده‌هێندرێت، كه ژماره‌یان 365 چرایه و رۆژانه له‌ناو په‌رستگاكه دادهگیرسێندرێن.
به بڕواى ئێزیدییه‌كان، داگیرساندنى رۆژانه‌ى ئه‌م چرایانه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى رووناكییه له خۆره‌وه بۆ ناو په‌رستگاكه، بۆیه رنینه‌وه‌ى زهیتوونهكانیش بهخێرێكی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێت و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆرى ئێزدییه‌كان به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه له‌و هه‌ڵمه‌ته ئاماده ده‌بن.