دیوار بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا رووخا

رەشەبا زیانى 12 هەزار دۆلارى لە هاوڵاتییەکدا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

لەکەرکوک، رەشەبا بووەى هۆى رووخانى دیوارى بینایەکى تازە دورستکرا و کەوت بەسەر ئۆتۆمبێلى ماڵە دراوسێیەکەیان و بەهۆیەوە زیانێکى زۆرى بە ئۆتۆمبێلێک دەگات.

.
سەباح بەیاتی دانیشتوی گەڕەکی عەسکەری بە 964ـی وت،”لەتەنشیتی ماڵەکەم بینایەکی نوێ دروستدەکرێت، لە نهۆی دووەم 14 ریز بڵۆکیان بەرزەوەکردە بە بێ ئەوەی دینگەی بۆ بکرێت، ئەمەش واى کرد بەهۆى رەشەباوە لە کاتژمێر 5ـى بەیانى بلۆکەکان دابڕوخێن و بەسەر ئۆتۆمبێلەکەمدا بکەون کە لە جۆرى سۆناتایە و نرخەکەى 12 هەزار دۆلارە”.

بەوتەى ئەو هاوڵاتییە، لەگەڵ خاوەنى بیناکە قسەى کردووە و بڕیاریداوە 8 هەزار دۆلار قەرەبووى پێبدات.

باسى لەوەشکرد، رووداوەکە شوکرانەى خواى دەوێت کە لەوکاتەدا ماڵ و منداڵم لەناو حەوشەدا نەبوون و تەنیا زیانى مادى هەبووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رەشەبایەک دێت و ئاسمانیش شین و پاک دەبێتەوە

رەشەبایەک دێت و ئاسمانیش شین و پاک دەبێتەوە