به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوه‌ڕۆ هۆشدارى ده‌دات
دواى بارانى بەخوڕ هه‌ندێک گه‌ڕه‌كى كه‌ركوك مه‌ترسیان لەسەر دروست دەبێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوەڕۆی کەرکوک هۆشدارى ده‌دات كه چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌ئه‌گه‌ر بارانبارینى به‌خۆڕ مه‌ترسیان له‌سه‌ر دروست ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى چاڵ و دۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه به‌هه‌ڕه‌مى پڕ كراونه‌ته‌وه.
گه‌ڕه‌كه‌كان بریتین له شۆراو، پەنجاعەلی، سەیادە و ناوچەکانی دەوروبەری ناوەندی شار.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی کەرکوک ده‌ڵێت، لە ئەگەری بارانبارینی بە خوڕ
لە هەندێك به‌شی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه دۆڵ هەیە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی پڕ کراوەتەوە و بینای لەسەر دروستکراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو.
داوا لە دانیشتوانی نزیک ئەم دۆڵانە دەکات وریا بن و لێیان دووربکەونەوە و ده‌رچه‌كانى ئاوه‌ڕۆ به پاكی بهێڵنه‌وه و پاشماوەكان فڕینه‌ده‌نه ناو ئاوەڕۆكانه‌وه بۆ ئەوەی نەگیرێت و لافاو دروست نەبێت.