هونەرمەند پەیوەند جاف
“تەنیا شوێنێک دڵم پێی بکرێتەوە سلێمانیە”
964+
دیلان مەحەمەد جەزا – سلێمانی
بۆ یادی سلێمانی هونەرمەند پەیوەند جاف باسی خۆشەویستی و خۆیی و یادگارییەکان و ئەو بەرهەمەی کە بۆ سلێمانی وتووە دەکات، سلێمانیش بە جوانترین شار وەسف دەکات.
پەیوەند جاف بۆ 964 دەڵێت، سلێمانی جوانە و گەڕەکی قەزازەکان کە لوێ گەورە بووە لای تایبەتە، لەوەلاوە سەرکارێز و برایم پاشا و گۆزەکان جێی یادگاری لاویی و منداڵەیەتی.
ئاماژە بەوەدەکات، لە خۆشەویستی بۆ سلێمانی ئەو مەقامەی وتووە و چونکە هەموو وشەی ناو شحێرەکەی خۆی کردوویەتی بە منداڵی لە سلێمانی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی