دەیەوێ بەناوبانگ بێ

دەنگێکی کوردەواری لە دوکانێکی شیرینی عامودا

گەڕناس مەعۆ – رۆژاڤا

گەنجێکی بە هەڵمەت، کە لە شیرینخانەیەکی عامودا کاردەکات، دەنگێکی کوردەواری و خۆشی هەیە و دەڵێ، بە پشتگیری داپیرەی و ئەو گۆرانییانەی لە یوتوب گوێی لێ گرتوون توانیوویەتی بەردەوامی بە بەهرە و دەنگۆشییەکەی بدات.

ئەو گەنجە ناوی محەمەد عومەرە، خەڵکی شاری عامودایە لە رۆژئاڤای کوردستان و تەمەنی 18 ساڵە.

محەمەد لە شیرینی رەشوانی کار دەکات، ئەو بە 964ی وت، داپیرەم حەوت ساڵ لەمەوبەر بەهرەی گۆرانی وتن و ژەنینی مۆسیقای لە مندا دۆزییەوە، دوای ئەوە منیان نارد بۆ گروپی فێرکاری هونەری.

دواتر لەسەر شەقام، لە ماڵی هاوڕێکانی و لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی گۆرانی وتووە، کاتێک کەسە نزیکەکانی زانیوویانە دەنگی خۆشە، بە وتەی خۆی، داپیرەی هانی باوکی دەدا، رێگەی لێ بەگرێ بۆ ئەوەی گۆرانی بڵێت.

محەمەد گۆرانیی هونەرمەندە جیاوازە کوردییەکان دەڵێتەوە ئەو بە 964ی وت، گوێ لە هونەرمەندان عەبدولقەهار زاخۆی، بڵند ئیبراهیم، محەمەد شێخۆ، سەعید یوسف و سەعید گاەاری دەگرم، وە خەونی من ئەوەیە ببمە هونەرمەندێکی بەناوبانگ لە سەرانسەری جیهاندا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا