مارک ساڤایا تویتێکى بڵاوکردەوە

بۆچوونى ئەمریکا لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە

964+

وریا فەتاح

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروبارى عێراق، لەبارەى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق پەیامێکى بڵاوکردەوە و ستایشى عێراقى کرد کە جارێکى دیکە پابەندبوون بە سەروەرى یاسا و دامەزراوە نیشتمانییەکان و بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا.

لە پەیامەکەیدا کە  ئەمڕۆ 13ـی تشرینی دووەمی 2025 بڵاوى کردووەتەوە، ساڤایا رایگەیاند: “پیرۆزباییەکی دڵسۆزانە ئاراستەی گەلی ئازا و بەجەرگی عێراق دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییە، کە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی بەهێزکردنی دیموکراسی و سەقامگیری لە وڵاتدا.”

دەشڵێت: “گەلی عێراق جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆیان بە ئازادی، سەروەری یاسا، و دامەزراوە نیشتمانییە بەهێزەکان نیشاندا، ستایشی سەرۆک وەزیران سودانی و حکومەتەکەی دەکەم بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەم هەڵبژاردنە گرنگە لە کاتی خۆیدا ئەنجامدرا و بە شێوەیەکی باش بەڕێوەچوو، ئەمەش نیشانەیەکی ڕوونە کە عێراق بەرەو گەشەسەندنی زیاتر و سەروەری دەچێت.”

ساڤایا جەختیشی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سەروەری عێراق، هەوڵەکانی چاکسازی، و هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە دەستوەردانی دەرەکی و میلیشیا چەکدارەکان.

وتیشی: “چاوەڕوانی کارکردن لەگەڵ حکومەتی داهاتوو دەکەین بۆ قووڵکردنەوەی هاوبەشی ستراتیژی خۆمان لە بواری ئاسایش، وزە، و گەشەپێدان، و یارمەتیدان لە بنیاتنانی داهاتوویەکی سەقامگیر و گەشەسەندوو بۆ هەموو عێراقییەکان.”

کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ب...

کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە