ئەمڕۆ چلەی ماتەمینی (هەڵکەوت عەزیز) بوو
مام عەزیز: میدیکارانی کەرکوک درێخییان نەکرد و نەیانهێشت بەتەنیا بین
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئەمڕۆ چلەی ماتەمینی رۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز) لە کەرکوک بەڕێوەچوو هاوڕێ و خزم و هاوکارانی لەگەڵ کەسوکارەکەیدا لە چوارچێوەی ئەو مۆمانە کۆبوونەوە کە بۆ یادی چلە ماتەمینییەکەی ئامادە کرابوون.
مام عەزیز، باوکی هەڵکەوت سوپاسی تەواوی میدیاکارانی کرد کە نەیانهێشت لە کۆست و خەمە گەورەیەی بەتەنیا بێت و وتی “میدیاکارانی کەرکوک هیچ درێخییەکیان نەکردووە و بەردەوامیش لەماڵەوە سەردانیان کردووم.
هەڵکەوت، یەکێک لە دیارترین میدیاکارانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری نوسینگەی کەناڵی رووداو بوو لە بەغدا و هاوکات پەیامنێری ئەو کەناڵەش بوو، رۆژی 8.6.2026 لە رێگای چوونی بۆ شاری بەسرە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدا و رۆژی 9.6.2026 لە کەرکوک بە خاک سپێردرا.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن