كێشه‌ى ته‌كنیكییه‌كه‌ زوو چاره‌سه‌ر كرا

رێژەی بەشداریكردنی ئاوارەکان لە دەنگدانی دهۆک گەیشتووەتە 10%

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لقی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشكراى كرد، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکەیان بە باشی بەڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام رێژی بەشداریكردن لە دەنگدان بۆ ئاوارەکان گەیشتووەتە 10%.

خالید عەباس، وتەبێژی لقی دهۆكی كۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دهۆک 43 ناوەند و 195 بنکەی دەنگدان هەیە، 56 هەزار دەنگدەر مافی بەشداریکردنیان هەیە.

وتیشی “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی تەکنیکی بووینەوە، وەک تێکچونی ئامێرەکان، بەڵام هەمویان چارەسەرکراون و پرۆسەی دەنگدان بە ئاسانی بەرەوپێش دەچێت”.

ئاماژەی بەوەش كرد، بۆ هێزە ئەمنییەکان، 195 بنکە و 43 ناوەندی دەنگدان هەیە، کە 56 هەزار دەنگدەر مافی بەشداریکردنیان هەیە، وتیشی “لە دهۆک 26 هەزار دەنگدەری ئاوارە هەیە، کە دەنگەکانیان لە 23 ناوەند و 73 بنکەیە لە ناوەوە و لە دەرەوەی کەمپەکان، ریژەی بەشدارییان تا کاتژمێر 11:00ـی بەیانی تەنیا گەیشتبووە 10%”.