له هەولێر ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌یان كرا
ئاسن و فلێكیسى كاندیده‌كان بۆ هه‌ندێك خه‌ڵك خێری داوه‌ته‌وه
964+
عه‌بدولعه‌زیز خاڵند – هه‌ولێر
هێشتا چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه بۆ كۆتایی هاتنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام له ئێستاوه به‌شێك له هاوڵاتیان ده‌ستیان به لێكردنه‌وه‌ى فلێكس و كۆكردنه‌وه‌ى ئاسنى ئه‌و كاندیدانه كردووه كه پۆسته‌ره‌كانیان پێ هه‌ڵواسیبوو.
زۆربه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن نایانه‌وێت له‌به‌رده‌م كامێرا ببیندرێن، به‌ڵام وه‌كو خۆیان باسیان كرد، هه‌یه ئاسنه‌كان ده‌فرۆشێت و هه‌شیانه بۆ كارى دیكە به‌كارى ده‌هێنێته‌وه.
مه‌روان محه‌مه‌د سه‌رۆكى نوسینگه‌ى هه‌ولێرى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن به 964ـى وت، تاوه‌كو مانگێك ئاساییه ئه‌و فلێكس و ئاسنانه له شوێنه‌كانى خۆیان بمێننه‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌وه گه‌ر كاندیده‌كان لاینه‌بن، رووبه‌ڕووى یاسایان ده‌كه‌نه‌وه.
لایخۆشییه‌وه، ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى خزمه‌تگوزارییه‌كان له شاره‌وانى هه‌ولێر به 964ـى وت، لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌یان له ئه‌ستۆى كانديده‌كان خۆیانه و پێویسته چۆن هه‌ڵیانواسیوه، ئه‌واش كۆیانبكه‌نه‌وه و ئه‌و شوێنانه‌ش پاكبكه‌نه‌وه.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن