گرافیک: 964
لە نزیک سەیدسادق
خێزانێک توشی رووداوی هاتوچۆ بوون و دایکیان وەفاتی کرد
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
خێزانێک ئەم پاش نیوەڕۆیە، هەینی 7.11.2025، لەسەر رێگەی سەیدسادق بۆ شارەزوور لە نزیک مزگەوتی بابەگوڕگوڕ، تووشی رووداوێکی هاتوچۆ دەبن، کەسێک گیان لەدەستدەدات، کە ژنێکی تەمەن 51 ساڵە.
لە هەمان رووداو، چوار کەسی دیکە خێزانەکە بریندار دەبن.
بە گوێرەی سۆراغی پەیامنێری 964، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری تایبەت، بەهۆی تیژڕەویی و دەستشکانەوە سەر رێگەی بەرامبەر تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و رووداوەکەی لێ کەوتووەتەوە.
محەمەد حسێن، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر لە سەیدسادق بە 964ی وت، بەهۆی رووداوەکەوە، خێزانێک کە سەرنشینی ئۆتۆمبیلێک و کۆنتڕۆڵی رێگەیان لەدەست داوە، پێنج کەسیان بەبرینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێران بوون.
بریندارەکان، دایک و باوک و دوو کوڕ و کچێک بوون و دانیشتووی ناحیەی عەربەتن، بەڵام ژنەکە “دایکیان” بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، کە تەمەن 51 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادیی سلێمانی کراوە.
ئەو کارگێڕی ئیشکگرە وتی، چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکەین و ئەوەی پێویستی بەپشکنینی ورد بکات رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەکرێ.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا