پارەی عێراقی
زۆرینەی نەختینە بووە
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە نۆ ملیار دینارە
964+
ئەحمەد مستەفا
داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە نۆ ملیار دینار بووە، بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، 63%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت، بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی لە رۆژی 1 تاوەکو 7ی تشرینی دووەم راگەیاندووە کە بڕی 9 ملیار و 755 ملیۆن و 629 هەزار و 495 دینار بووە
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، 63%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 37% داهاتەكەش بەشێوەی چەكە.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.