دەست بەسەرداگرتنی کارگەکە - وێنە: دەروازەکانی عێراق
ئۆپراسیۆنی بۆ کراوە
بەقاچاخ بردنی کارگەیەکی دەرمان لە “ئوم قەسر” پوچەڵ کرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
دەستەی گشتی گومرگ و دەروازەکانی عێراق رایگەیاند، کە هەوڵی قاچاخچێتی کارگەیەکی دەرمانی تەواوی لە بەندەر و گۆڕەپانی پێشوازی “ئوم قەسر” لە پارێزگای بەسڕە پوچەڵ کردووەتەوە.
دەستەکە، لە راگەیەنراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، بە ئۆپەراسیۆنێکی چۆنێتی کە لەلایەن کارمەندانی بەشی لێکۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی جێبەجێکرا، و بە هاوکاری ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی گومرگ و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگ توانراوە دەست بەسەر کارگەدا بگرن.
ئاماژە بوەشکراوە، ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتەکانی درەنگانی شەودا بەڕێوەچوو لە چوارچێوەی جوڵەیەکی پێشوەختەی پلان بۆ دارێژراو کە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی هێنانی ماددە نایاساییەکان بوو کە پێوەرە تەندروستی و گومرگییەکان پێشێل دەکەن.
دەستەکە دووپاتی کردەوە، کارگە دەستبەسەرداگیراوەکە هێڵی بەرهەمهێنان و ئامێرەکانی پاکەتکردن و پۆشین و کەرەستەی پزیشکی لەخۆدەگرێت، کە بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی هاوردەکردنەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، کە دەستەکە هیچ سازشێک ناکات لە بەرەنگاربوونەوەی هەر هەوڵێک بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایشی دەرمان.