ئەوەی زیندەوەربێت زیان ئەکات

پسپۆڕێک داوا دەکات خاکی ژێر ماددە رەشەکە هەڵبگیرێتەوە

964+
بڕوا مەجید – شـارەزوور

زیاتر لە دوو هەفتەیە ماددەیەکی رەش لە سنوری قەزای شارەزوور و چەند ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی دەڕێژرێت، بۆنێکی تیژی هەیە و هەرگیاندارێک کەوتبێتە ناوی بە سەلامەت لێی دەرنەچووە.

ئەرکان عوسمان، مامۆستای زانکۆ  جیلۆجی ناس لە بواری نەوت بۆ 964 وتی، ئەم مادەیەی لە شارەزوور دەڕێژرێت پاشماوەی کارگەکان و پاڵاوگەکانی نەوتە و چەند مادەیەکی تری تێکراوە کە ترشیەکەیان دەگاتە یەک، زیانی بۆ ئاو و هەواو زەوی کشتوکاڵی و مرۆڤیش هەیە.

ئەو وتی، دەبێت بەشێوازێکی زانستی لەناوببرێت، ئەگینا لەداهاتوودا دەبێتە هۆی  بڵاوبونەوەی نەخۆشی کوشندە، ئەم ماددەیە وەک تیرۆرێک وایە بۆ سەر ژینگە و سروشت.

رشتنی ئەو ماددە رەشە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و بەتایبەتیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە، ئەگەرچی قەرار بوو، فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی پشکنین بۆ ئەو ماددەیە بکات و ئەنجامی پشکنینەکە ئاشکرا بکات، بەڵام هێشتا ئەوەش نەکراوە.

964 ژمارەى ئەو تەنکەرەى دەستکەوتووە کە مادە رەشەکەى رشتووە و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ئەگەر بەدواداچوون دەکەن ژمارەى تەنکەرەکەتان پێدەدات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ماددە رەشەکە بەرۆکی شارەزوور بەرنادات

ماددە رەشەکە بەرۆکی شارەزوور بەرنادات