بە مادەى دژە مێشوولە

نەخۆشخانەى رزگاریان رشاند

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى فێنکبوونى کەشوهەوا، نەخۆشخانەى رزگارى فێرکارى و بەشى فریاکەوتن بە مادەى دژە مێشوولە رشێندرا.

نەخۆشخانەکە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە 5ـی نۆڤێمبەر لەلایەن هۆبەی کۆنترۆڵکردنی هەوکردن و دڵنیایی جۆریى، بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەشی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکەمان و بەرێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، نەخۆشخانەى رزگارى فێرکارى و بەشى فریاکەوتن بە مادەى دژە مێشوولە رشێندرا.