موسڵمانە

زەهران مەمدانی بووە حاكمی نیویۆرک و هەڕەشە لە ترەمپیش دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

زەهران مەمدانی کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریكا، کە نەیارێکی توندی دۆناڵد ترەمپە، بە سەرۆکای شارەوانیی شاری نیویۆرک هەڵبژێردرا، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئەنجامە سەرەتاییەکان.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، کە دەستەی هەڵبژاردنەکانی شاری نیویۆرک لە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە، مەمدانی تەمەن 34 ساڵ توانی بە پێش ئەندرۆ کومۆی پارێزگاری پێشووی ویلایەتی نیویۆرک و کورتیس سلیوای کۆمارییەکانە.

مەمدانی لە سەرەتای مانگی یەکی داهاتوودا دەبێتە یەکەم سەرۆکی موسڵمانی شارەوانیی نیویۆرك، كە گەورەترین شاری ئەمریکایە.

مەمدانی لە یەكەم لێدوانیشدا دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان، پەیامی بۆ ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا نارد و وتی، دەنگی تەلەڤزیۆنەكەت بەرزبكەوە، چونكە دەزانم ئێستا سەیرم دەكەی.

زەهران مەمەدانی كێیە؟

سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی و چالاکوانی سۆسیالیستی بە رەچەڵەک هیندی و موسڵمانە، ئەندامی پارتی دیموکرات و سۆسیالیستە دیموکراتەکانی ئەمریکایە، لە ساڵی 2021ەوە نوێنەرایەتی ناوچەی 36ی ئەنجومەنی ویلایەتی نیویۆرک دەکات، کە نوێنەرایەتی ناوچەی کوینز دەکات.

مەمدانی لە شاری کامپالا لە ئۆگەندا لە دایک بووە، باوکی ئەکادیمی مەحموود مەمەدانییە و دایكیشی ناوی میرا نایەرە و دەرهێنەری سینەماییە.

خێزانەکەی لە تەمەنی پێنج ساڵیی ئەودا روویان لە باشووری ئەفریقا کرد، دواتر لە تەمەنی حەوت ساڵیدا روویان لە ئەمریکا کرد و لە شاری نیویۆرک نیشتەجێ بوون.

دەرچووی ئامادەیی زانستی برۆنکس بووە و لە ساڵی 2014 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە توێژینەوەی رەشپێستەکان لە کۆلێژی بۆودۆین لە ویلایەتی مەین وەرگرتووە.

ئەمریکا بە نیازی شەڕێکی گەورەیە

ئەمریکا بە نیازی شەڕێکی گەورەیە