هەواڵەکان
خەریکە چارەنووسی تەرمە نەناسراوەکەی لەلازار دەردەکەوێت و رشتنی ماددە رەشەکەش بەردەوامە
+964
ژووری هەواڵ
ماوەى زیاتر لە 10 رۆژى رێکە، ناوە ناوە لەچەند شوێنێکى سنوورى سلێمانى و دەورووبەرى مادەیەکى رەش دەڕژێندرێت، ئەمڕۆش ئەو مادەیە لە نزیک شوێنى نیشتەجێبوونى هاوڵاتیان لە سنوورى زەڕایەن رژێندرا و هەر زوو پەیامنێرى 964 چوو ڤیدیۆى دیمەنەکەى گرت و دەردەکەوێت مادەکە بڵق دەدات و دەکوڵێت.
ماددە رەشەکە بەرۆکی شارەزوور بەرنادات
“سەرچنار لەلازار سووتاوە نەناسراوەتەوە” ئەم نوسینی سەر ئەو بەڕادەیە کە تەرمێکی ماوەی 70 رۆژە تیادایە، دواى تێپەڕبوونى زیاتر لە 70 رۆژ بەسەر رووداوەکەى لالەزار، کەسوکارى یەکێک لەو گەنجانەى لە رووداوەکەدا تا ئەمڕۆ بێ سۆراغە دەڵێن،”تەرمى کوڕەکەى ئێمەیە”، پزیشکى دادى سلێمانیش دڵنیا نییە، ئەنجامى پشکنینى “دى ئێن ئەى”، ئەو تەرمە نەناسراوەى لە پزیشکى دادى سلێمانى هەیە گەڕاوەتەوە، کەسوکارى “رێکار عەبدولڕەزاق”، کە یەکێکە لەو گەنجانەى لە رووداوەکەى لالەزار بێ سۆراغە، دەڵێن،”تەلەفونمان بۆکراوە و رێکارە”.
تەرمە نەناسراوەکەى پزیشکى دادى سلێمانى ناسراوەتەوە
چەند ساڵێکە بەهۆی پێنەدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی سنووری سلێمانی لەلایەن تورکیاوە، گەنجانی دەڤەری راپەڕین بۆ گەیشتن بە ئەوروپا رێگای لیبیایان گرتووەتەبەر، رێگاش چ رێگا، پڕ مەترسى و نادیار.
"ئەمساڵ زیاتر لە 300 کۆچبەری کورد گەڕێندراونەتەوە کوردستان"
لە هەندێ شوێن دەمریت و پێت نازانن تا تەرمەکەت بۆن نەکات، کە تەرمەکەشت دەبەن بۆ گۆڕستان کۆڵێک پارەت لێوەردەگرن بۆ چەند مەترێک زەوى. بەڵام لە شارەزوو خەمى مردنت نەبێت، هەر بمریت بەخۆشت نازانیت 600 کەس دێن و نوێژى مردوت لەسەر دەکەن، تا نوێژ تەواو دەبێت جەماعەتێکى تر لە گۆڕستان قەبرێکى چاکیان بۆ هەڵکەندویت و دواتر هەر ئەو خەڵکە دێن و سپاردەى خاکت دەکەن.