دیسان رووداوی هاتوچۆیە

  سێ كەس لە ئاكرێ بریندار بوون

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێكی هاتوچۆدا ئەم ئێوارەیە لە سنووری قەزای ئاكرێ، سێ هاوڵاتی بریندار بوون.

ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک، لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3.10.2025 دەوروبەری كاتژمێر شەش، لەسەر رێگای سەرەكی نزیك گوندی كوزا دارێ سەر بە ناحیەی گردەسێن لە قەزای ئاكرێ، رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا، لە ئەنجامدا سێ كەس بریندار بوون .

ئازاد تەها وردەكاریی زیاتر باس نەكردووە و چەند وێنەیەكی رووداوەكەی داناوە، بەڵام ئاماژەی بەوە كردووە رووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە و ئۆتۆمبێلەكان لە جۆری تایبەت بوون و دیارە كە زیانی زۆریان بەركەوتووە و یەكێكیان تابلۆكەی بەغدایە.