ئێف بی ئای وادەڵێت

“هێرشێكی تیرۆریستی لە ئەمریكا پووچەڵ كرایەوە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕالیی ئەمریكا ناسراو بە FBI ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ هەینی هەوڵێكی پێشبینیكراوی تیرۆریستی لە ویلایەتی میشیگەن پوچەڵ كرایەوە، كە هاوكات بووە لەگەڵ ئاهەنگەكانی هاڵەوین.

بەڕێوەبەری FBI كاش باتێل لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە، ئەم بەیانییە “بە كاتی ئەمریكا” نووسینگەكەیان توانی هێرشێكی پێشبینیكراوی تیرۆریستی پووچەڵ بكاتەوە و بۆ ئەمەش چەند كەسێك لە میشیگەن دەستگیر كران، كە پلانیان هەبوو هێرشێكی بەهێز بكەن لە كاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی هاڵەوین.

ئاماژەی بەوەش كردووە، دواتر وردەكاریی پەیوەست بە بابەتەكە و پلانەكە بڵاودەكەنەوە.

هەروەها پۆلیسی دێربۆرن لە رۆژئاوای شاری دیترۆیت راگەیاندراوێكیان لە فەیسبوك بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوە دەكەن، ئەندامانی هێزەكانی لێكۆڵینەوەی فیدڕالی چالاكییەكی مەیدانییان ئەنجام دا.

ئەوەشیان وتووە، كە ئێستا هیچ مەترسییەك لەسەر كۆمەڵگە و دانیشتووانی ناوچەكەیان لەئارادا نییە.

هەڵسوڕێنەرى نوێى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق دەستبەک...

هەڵسوڕێنەرى نوێى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق دەستبەکار بوو