بە سەلامەتی رزگارکران
دوو گەشتیاربە نەتەوە عەرەب لە شاخە رووخاوی دوکان کەوتنە خوارەوە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
كاتژمێرێك لەمەوبەر، لە شاخە رووخاو بەدیاریكراوی لە دەولكانی قەزای دوكان، دوو گەشتیاری عەرەب دەكەونە خوارەوە و ژمارەیەك گەنجی قەزاكە لەگەڵ پۆلیس و بەرگری شارستانی بە حەبل رایاندەكێشنە سەرەوە و رزگاریان دەكەن.
عادل ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوكان بە 964ـی وت، كاتژمێرێك پێش ئێستا، دوو گەشتیاری بەنەتەوە عەرەب لەناوچەی دەولكانی قەزای دوكان دەكەونە خوارەوە و دواتر رزگار دەكرێن.
دەشڵێت، وادیارە ئەو دوو گەشتیارە شارەزا نەبوون و لەو شوێنە ئۆتۆمبێلەكەیان وەستاندووە و بۆ پشوودان دانیشتون و خزاون، وەك باسیش دەكرێت مەست بوون بە مادە كحولییەكان و ئاگایان لەخۆیان نەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرگری شارستانی و مەفرەزەكانی پۆلیسی دوكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و بەڵام پێش گەیشتنیان لەلایەن چەند گەنجێكی دانیشتوویی دوكان بەحەبل دەیانهێننە سەرەوە و بەسەلامەتی رزگار دەكرێن.
عادل ساڵح ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر رووداوەكە هیچ سكاڵایەك نییە و ئەو دوو گەشتیارەش پاش دڵنیابوون لە تەندروستییان قەزای دوكانیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەوە بۆ شوێنی خۆیان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی