خوێندنگاکانی سنوری چەمچەماڵ - وێنە: ئەرشیفی 964
شەش رۆژە
پشووی ناوەندەکانی خوێندن لە رۆژانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیەنرا
964+
شۆڕش قادری
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق شەش رۆژ پشووی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند.
وەزارەتی پەروەردە لە فەرمانێکی وەزاریدا رایگەیاندووە، بە مەبەستی کارئاسانی لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارماندا بە؛
1- ئەو ناوەندانەی خوێندن کە دەبنە بنکەی هەڵبژاردن، لە رۆژی پێنجشەممە 6.11.2025 دەدرێنە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
2- لە 6.11.2025 تا 11.11.2025 دەوامی گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و ناوەندەکانی ناحکومی نێودوەڵەتی دەبێتە پشوو و رۆژی چوارشەممە 12.11.2025 دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
وێنەیەکی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە لە خوارەوە؛