گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی
شه‌ڕی دژی ئێران
ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئاشكرا كرد
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی جه‌نگی ئەمریکا ژمارەی کوژراوانی فەرمی سەربازانی وڵاته‌كه‌ی لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێران بۆ 21 کەس بەرزکردەوە، ئەمەش دوای زیادکردنی دوو کوژراوی دیكه كه له شه‌ڕه‌كان نه‌كوژراون.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بە پشتبەستن بە داتاکانی پنتاگۆن و بەرپرسێکی ئەمریکی، زانیارییه‌كانی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا، جگه له كوژراوه‌كان، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە 865 کەس.
نوێکردنەوەکەی داتای كوژراو و برینداره‌كانی سوپای ئه‌مریكا، بریتی بوو لە مردنی ئەفسەرێکی پاسەوانی نیشتمانی لە کوێت لە مانگی ئاداری رابردوو، هه‌روه‌ها خۆكوشتنی ئەندامێکی خزمەتگوزاری هێزی دەریایی لە مانگی ئەیلولی رابردوودا.
هەروەها سوپای ئەمریکا دانی بە مردنی ئەندامێکی خزمەتگوزاردا ناوە لە رووداوێکی مەشق و راهێنان لە عێراق لە مانگی ئایاری رابردوو، بەڵام لە ژێر ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی سروشتی” دژی داعش پۆلێنی کردووە، بەمەش کۆی ژمارەی کوژراوانی سەربازی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێرانەوە گەیشتە 22 کەس.
دوو پەرلەمانتاری دیموکراتەکان رەخنەیان لە دواکەوتنی راستکردنەوەی ژمارەی كوژراوان و برینداره‌كان گرت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە مشتومڕێک سەبارەت بە گۆڕانکاری لە میکانیزمی تۆمارکردنی قوربانییەکان و سەختی دیاریکردنی ئامارە ڕاستەقینەکان هه‌یه.