روونکردنەوە دەدات

شارەوانى سلێمانى: دووکەڵەکەى تانجەڕۆ هەورە بروسکە دروستى کردووە

وریا فەتاح

شارەوانى سلێنانى لەبارەى دووکەأ و ئاگرەکەى ناوچەى تانجەڕۆ، روونکردنەوە دەدات و دەڵیت: هەورە بروسکە دروستى کردووە.

لە بەیانیی ئەمڕۆوە، بۆنی ناخۆش و دوکەڵ و ئاگری زبڵخانەی تانجەرۆ هەرای ناوەتەوە و بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بێزار کردووە.

سەبارەت بەو دووکەڵەی لە ناوچەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی تانجەرۆ دروست بووە، شارەوانى سلێمانى روونى دەکاتەوە کە ئاگرەکە بۆ یەکەم جار رۆژی هەینی هەفتەی رابردوو، بەهۆی هەورەبروسکە، لە ناوچەکە کەوتەوە و تیمەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوون لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە. تا ڕۆژی یەکشەممە کۆنترۆڵ کرا.

وەک ئەوەى شارەوانى باسى دەکات، بەهۆی سروشتی پاشماوەکان و گڕی ماوە لە ژێرەوە، ئەمڕۆ و بۆ جارێکی تر ئاگرەکە سەری هەڵداوەتەوە، لە ئێستاشدا تیمەکان بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ دووبارە کۆنترۆڵکردنەوەی.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەشی باس لە گڕتێبەردانی بە ئەنقەست دەکەن، شارەوانى دەڵێت: هاوڵاتییانی ناوچەکە شاهیدی ئەو رووداوە بوون و بە هیچ شێوەیەک بە ئەنقەست نەبووە و هیچ بەڵگەیەکیش نییە کە بیسەلمێنێت کەسێک ئاگرەکەی کردبێتەوە.