"رۆژى دوو تەشت نانم کردووە"

رۆژى ژنى لادێ؛ هاوشانى پیاوان کار دەکەن

964+

ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

ئەمڕۆ رۆژى جیهانى ژنانى لادێیە، هەر لە کۆنیشەوە ژنانی هەورامان بەوە ناسراون کە هەمیشە شانبەشانی پیاوان کاریان کردووە و هیچ جیاوازییەک لەنێوان رەگەزەکاندا بوونی نەبووە، ئەم کەلتوورە لە کۆنەوە بۆ نەوەی نوێ گوازراوەتەوە و ئێستاش ژنانی هەورامان لە زۆر بواردا سەرمەشق و رێچکەشکێنن.

دولبەر محەمەد، ژنێکی زەحمەتکێشی گوندی ئەحمەدئاوای هەورامانە، دەربارەی ئەو کارانەی لە کۆندا کردوویەتی بە 964ـی وت: “شانبەشانی هاوسەرەکەم لە دەرەوە و لە ماڵەوەش کارم کردووە، رۆژی وا هەبووە دوو تەشت نانم کردووە، لەگەڵ هاوسەرەکەم دروێنەی گەنمم کردووە، ئاژەڵداری و کشتوکاڵیشمان کردووە و سەرەڕای ئەوەش منداڵم بەخێوکردووە و کارەکانی ماڵەوەشم ئەنجامداوە.”

دەربارەی جیاوازی ژیانی شار و گوند، خاتوو دولبەر وتی: “هەرچەندە لێرە کارەکان زۆرن و لە شاردا ئەو کارانە کەمترن، بەڵام من هێشتاش ژیانی گوندم پێ خۆشترە، ئەگەر بچمە شار لە شەوێک زیاتر ناتوانم بمێنمەوە و پێم وایە لە سجندام، هەر زوو دەگەڕێمەوە گوند”.

” ئەگەر تەمەنیش بگەڕێتەوە دواوە و هەڵبژاردنم بدەنێ لەنێوان ژیانی شار و گونددا، بێگومان ژیانی گوند هەڵدەبژێرم.” دایکە دولبەر واى وت.

ژنى لادێ لە ئەدەبیاتى کوردیدا سەنگ و پێگەیەکى گەورەى هەیە و زۆرێک لە شاعیران بۆ ژنى لادێ شیعریان نوسیوە، شیعرێکى فۆلکلۆریش هەیە کە لەگەڵ قسەکانى خاتوو دولبەر یەک دەگرێتەوە و دەڵێت:

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دانیشتوانى گوندێکى بنارى قەندیل سەرقاڵى توتنن

دانیشتوانى گوندێکى بنارى قەندیل سەرقاڵى توتنن