"ژانی گەل حورمەتی پێبەخشیم"
دەرهێنەری ژانی گەل دوای نۆ ساڵ دەگەڕێتەوە شارە حەیاتەکە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
جەمیل رۆستەمی، ئەو دەرهێنەرەی ژانی گەلێکی بە جیهان ناساند دوای 9 ساڵ گەڕاوەتەوە شارە حەیاتەکە و دەڵێت، ئەو فیلمە حورمەتی پێبەخشیم.
پەیامنێری 964 لە سینەما ستی چاوی پێی کەوت و دوای ئەو هەموو ساڵە دووریە لێی پرسی دوای ژانی گەل هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد چی پێ وتووە، لە وەڵامدا وتی، دوو شەو دوای کارەکە لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەند بانگێشتی کردین و هەستایە سەرپێ و پێی وتم، من وابیرم دەکردەوە جەمیل رۆژی یەکەم نا، دووەم ئەم شارە بەجێبهێڵێ و بتۆرێ، چی بکەین لەگەڵ مامۆستا مەزهەڕی خالقی نەڕوا.
جەمیل رۆستەمی و پەیامنێر گفتوگۆیەکی درێژیان کرد، بەپێی قسەکانی کورتە فیلمێکی نوێی بەناوی بێتار ئامادەیە، کە باس لە کۆمەڵێک موزیسیان دەکات دەچنە ئاهەنگێکەوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح