نوێنەری توركمانەكان: لەكەس قبوڵناكەین كورسی كەمینەكان كەمبكاتەوە

پارتی: توركمانەكان چیان بوێت ئێمە لاریمان نییە

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

شاندێکی پارتی لەگەڵ ژمارەیەک لایەنی تورکمانی کۆبووەوە و پەیامی ئەوەی پێگەیاندن کە لەگەڵ داواکارییەکانی ئەوان دان، نوێنەری یەکێک لە حزبە تورکمانییەکانیش دەڵێت، قبوڵی ناکەین کورسییەکانمان کەم بکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 28.2.2023، شاندێکی پارتی سەردانی لایەنە توركمانەكانی هەرێمی كرد و لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆبوونەوە.

سەرۆكی شاندی پارتی، ئامانجی سەردانیانی بۆ لایەنەكان خستەڕوو کە بۆ دیاریكردنی هەڵبژاردنە لە هەرێمی كوردستاندا، دوای لایەنە تورکمانەکانیش بڕیارە سەردانی حزبەکانی دیکەش بکات.

مەحمود محەمەد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، توركمانەكان و كەمینەكان هەرچیەكیان بوێت ئێمە پشتگیریان دەكەین و لەگەڵیان دەمێنینەوە.

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، جنان جبار بویا حسینى نوێنەری توركمانەكان لە كۆبوونەوەکە وتی “لە هیچ لایەنێك قبوڵناكەین رێژەی كورسی كەمینەكان لە هەرێمی كوردستاندا كەمبكرێتەوە”.

نوێنەری توركمانەكان زیاتر وتیشی “داوادەكەین بازنەی كەمینەكان یەك بازنە بێت و جیانەكرێتەوە”.

ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گەڕێكی بۆلای حزبە توركمانەكانی كوردستان كە پێكدێت لە 16 حزب ئەنجامدا و وا بڕیارە لەگەڵ چەند لایەنێكی دیكەش كۆببنەوە.