كۆترناسێک لە هەولێر روونیدەکاتەوە
بۆچی كلک و باڵی کۆتر دەکرێت؟
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە چەند کاتێکی جیاواز کلک و باڵی کۆتر دەکرێت، بە تایبەتی لەو کاتەی تەمەنی دەگاتە سەروو مانگێک، بۆ ئەوەی بەهێز بێت یان لەوکاتەی مەرجی فڕینی بۆ ئەنجام دەدەیت یان لە کاتی نەخۆشی کلک و باڵی کۆتر دەکرێت، بۆ ئەوەی بەهێزتر ببنەوە و بە 45 رۆژیش باڵ و کلکی نوێ دێتەوە، ئەمە قسەی شارەزایەکی کۆترە.
هێمن عەلی، کۆترناسە و لە بازاڕی پەلەوەر لە هەولێر کار دەکات، ئەو بە 964ی وت،” لۆ کۆتری نەخۆش جاروایە کلک و باڵی دەکەین، تا نەخۆشییەکەی چاکبێتەوە جاریش وایە چاک نابێتەوە، لە کاتی مەرجی کۆتر باڵی مقەس دەکرێت تا هیچ کێشەی نەبیت یان کاتێک یەکەم فڕین ئەنجام دەدات، دواتر مقەس دەکرێت و کلک و باڵی دەکرێت لۆ ئەوەی کۆترەکە زیاتر بفڕیت”.
وتیشی،” ئەگەر کۆترەکە شل و بێهێزبیت ئەو کاتەش مقەسی باڵی دەکەن، تا رێکبکەوێتەوە، ئەو پەڕ و باڵەشی دەردێنین و هیچ ئازاریان نییە، ئەمەش وادەکات خوێنەکە دێتەوە ناو باڵەکان و بە 45 رۆژیش باڵی نوێ دێتەوە”.
كۆتر باڵندەیەكی جوانە و لە كوردستان و عێراق و زۆر شوێنی دنیادا خەڵك بەخێوی دەكەن و حەزیان لەوەیە كۆتریان هەبێ، نرخی جیاجیاشیان هەیە و كۆتر هەیە نرخی سەرووی 10 هەزار دۆلارە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا