لە گوندێکی زاخۆ گولـلە تۆپێکی 130 ملم دۆزرایەوە - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین / دهۆک
گوازرایەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو
لە گوندێکی زاخۆ گولـلەتۆپێکی 130 ملم دۆزرایەوە
964+
شۆڕش قادری
لە گوندێکی ناحیەی باتێل لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گولـلەتۆپێکی 130 ملم دۆزرایەوە و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین/ پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ سێشەممە 7.10.2025 لە گوندی ئاسهێ لە ناحیەی باتێل گولـلەتۆپێکی 130 ملم دۆزراوەتەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمێکی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی EOD چووەتە شوێنەکە، گولـلەتۆپەکەیان هەڵگرتووەتەوە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراوە و لە کاتێکی گۆنجاودا لەناوی دەبەن.
وەک هەمیشە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی دهۆک داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی بینینی مین و پاشماوەی جەنگی بەهیچ شێوەیەک دەستکاریان نەکەن و راستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارە 182ـی دەزگای گشتی کاروباری مین بکەن.