گوایه‌ تووشی (تەبەق) بووبن

له‌ راپه‌ڕین به‌دواداچوون بۆ چەند کەیسێکی گوماناوی نەخۆشی ئاژه‌ڵان ده‌كرێت

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ئیداره‌ى راپه‌ڕین لیژنه‌كانى ڤێتێرنه‌رى به‌داوادچوون بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكى نه‌خۆشی ده‌كه‌ن كه‌ گوایه‌ تووشی ئاژه‌ڵه‌كانى سنووره‌كه‌یان بووبێت و نه‌خۆشییه‌كه‌ش به‌ ته‌به‌ق ناسراوه‌.

نەخۆشی تەبەق، كه‌ به‌ (FMD) ناسراوه‌ تووشی ئاژه‌ڵان به‌گشتى و به‌تایه‌بتیش مانگاكان ده‌بێت، ئه‌و نیشانانه‌ى لێی ده‌رده‌كه‌ون بریتییه‌ له‌ دروستبوونى برین له‌سه‌ر لێو و زمانى مانگاكه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری راپەڕین له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی خۆیدا كه‌ ته‌واوى به‌ش و هۆبه‌كانى له‌خۆگرتوبوو، باسى له‌ بەرنامەڕێژی و پلانی پێویست بۆ خزمەتی ئاژەڵداران و خۆپارێزی لە پەتا و نەخۆشیە ڤایڕۆسیە ترسناکەکانی ئاژەڵ و پەلەوەر و چاودێری و رێکخستنەوەی مەیدانی ئاژەڵان كردووه‌.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكرا كه‌ بەدواداچوون بۆ چەند کەیسێکی گوماناوی نەخۆشی تەبەق (FMD) كه‌ زانیاریان بۆ هاتووه‌ له‌ سنووره‌كه‌یان توشوی ئه‌ژه‌ڵه‌كان بووبێت.