بۆ كوردانی تاراوگە
زیاتر لە دوو تۆن كتێبی كوردی رهوانهی دهرهوهی وڵات كرا
+964
دهشتی عارف
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگهیاندراوێكیدا بڵاوی كردهوه، لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم دوو تۆن و 325 کیلۆ كتێب رهوانهی دهرهوهی وڵات كراوه، بۆ ئهوهی كوردانی دهرهوهی وڵات سوودی لێ ببینن.
له ماوهی سێ رۆژدا دوو تۆن و 325 کیلۆ، کە دەکاتە هەشت هەزار و 500 کتێبی خوێندنی زمانی کوردی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و لە رێگەی پۆستەوە دەستکراوە بە ناردنیان بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی له دهرهوهی وڵات، كه بە گوێرەی راگەیەندراوەکە بێت، کتێبەکان نێردراون بۆ سویسرا، نەرویج، ئێرلەندا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، کەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ههروهها وەزارەتی پەروەردە كردنهوهی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی دەرەوەی وڵاتی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگهیاند، كه تایبهته به خزمەتکردنی منداڵانی کورد لە تاراوگە.
وەزارەتەكە دەڵێت، ئهمه وا دهكات هاوبەشییەکی پتەو لەگەڵ کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی دروست بكهن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی پەروەردە
تا 23.3.2026
پشووی قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن درێژکرایەوە
"تاوەکو کاتێکی نادیار"
یەکێتی مامۆستایان داوا دەکات پشووی ناوەندەکانی خوێندن درێژبکرێتەوە
وەزیری رۆشنبیری
"زمانی هەورامی لەبەردەم هەڕەشەدایە و دەبێت بخرێتە پڕۆگرامی خوێندنەوە"
"بە ئامانجی ئاشناکردنی قوتابیان بە مافەکانیان"
هەڵبژاردنی پەرلەمانی قوتابخانەکان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
رێکخراوەکانی زمان کۆبوونەوە