6556 کەس زانیارییەکانیان دەبێ راست بکەنەوە

حەج و عومرەی کوردستان دەستیکرد بە وردبینی ناوی حاجیان

964+

توانا نەقی

دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی ناونووسینی حاجیان ئێستا حەج و عومرەی دەستیان کردووە بە وردبینیکردن لە داواکارییەکان و تاوەکو ئێستا  6556 کەس نامەیان بۆ چووە و ئاگادار کراونەتەوە کە پێویستە زانیارییەکانیان راست بکەنەوە..

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، هەرچەندە نامەیان ناردووە بۆ ئەو کەسانە زانیارییەکان راستبکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەکو پێویست خەڵک نامەکانیان نەکردووتەوە و زانیارییەکانیان راست نەکردووەتەوە.

ئاماژ بەوەشکراوە، داوا لەو کەسانە دەکات کە نامەیان پێگەیشتووە بەرێگەی نامەی مۆبایل یان وەتسئاپ یان ڤایبەر بە زووترین کات زانیارییەکانیان دروست بکەن و کەموکوڕی فۆرمەکانیان راست بکەنەوە چونکە ئەگەر بەم شێوەیە بمێننەوە ئەوا مافی بەشداریکردنیان لە تیروپشکی ناوی حاجیانیان نابێت.

ئەوەشیان روونکردووەتەوە، لە ئێستادا خەریکی پرۆسەی وردبینکردنی ناوی حاجیان و لە کۆی 59 هەزار و 389 فۆرم 46 هەزار 507 فۆرم بە تەواوی وردبیینیان بۆ کردووە و ئامادەن بۆ تیروپشک و لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی وردبینیکردنی فۆرمەکان بە کۆتایی دێت و دواتریش قوناغی بەراورد کاری ناوی حاجیان دەستپێدەکات

هەر کەسێک پێشوتر وەکو هاوڵاتی حەجی کردبێت ئەوا مافی نابێت جارێکی دیکە حەج بکات و دەرفەتەکە بۆ هاوڵاتیانی دیکە دەبێت کە تاوەکو ئێستا حەجیان نەکردووە ئەمەیش لەسەر بنەمای یەکسانی و پەیرەوکردنی دادپەروەری لە نێوان هەموو هاوڵاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی و بە ئەگەری زۆرەوە لەم مانگەدا تیروپشکی ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت، حەج و عومرەی کوردستان وا دەڵێت.

حەج و عومرەی کوردستان دەستیکرد بە وردبینی ناوی حاجیان

حەج و عومرەی کوردستان دەستیکرد بە وردبینی ناوی حاجیان