کچێکی تەمەن 30 ساڵ
بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری هاتبوون و لە رووباری کاولۆکان خنکا
964+
ئاکام غەفور
لە رووباری کاولۆکان لە سنووری سۆران کچێکی تەمەن 30 ساڵان کە خەڵکی موسڵە و بۆ ئاهەنگ رۆشتبوون لە کاتی وێنەگرتن کەوتووەتە رووبارەکە و خنکاوە و تەرمەکەی دەهێنراوەتەوە.
محەمەد مەحمود شایەتحاڵی رووداوەکە بە 964ـی وت، ئەوان لە نزیکی شوێنەکە بوون و درۆنی وێنەگرتنیان هەڵداوە کە زانیویانە قەرەباڵغی دروستبوو لە درۆنەکەی ئەوانەوە بینراوە و شوێنەکەیان بە بەرگری شارستانی وتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی