دیوی مەخمور و گەزنەی تەواو كردووە

هەولێر دەستی بە خاوێنكردنەوەی کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆی چواردەورەكەی كرد

964+
فەرهاد حەسەن

لە هەولێر، دەست بە خاوێنكردنەوەی ئەو كەند و رێڕەوە ئاویانە كرا كە لە چواردەورەی شارەكەن و لە وەرزی داباریندا مەترسی كۆبوونەوەی ئاویان لێدەكرێت، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت ئەم كارەیان لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانە بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ.

تیمەكانی شارەوانی و ژینگەپارێزی لەدوێنێوە ئەو كارەیان دەستپێكردووە و تاوەكو ئێستاش توانیویانە چواردەوری هەولێر لە دیوی مەخمور و لەولاشەوە گەزنە، تەواو بكەن.
زیرەك حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانی مەخمور بە 964ـی راگەیاند، دەستیان بە خاوێنكردنەوەی ئەو شوێنانە لە سنووری قەزاكەیان كردووە و مەبەستیش لێی رێگریكردنە لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی گۆڕانی كەشوهەوا.

وتیشى “ئەو شوێنانەی وەكو خاڵی لاواز كە دەبنە هۆی دروستبوونی لافاو و پەنگخواردەنەوەی ئاوی زیادە لە سنوورەكەمان لەلایەن تیمەكانەوە خاوێنیان دەكەینەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان بەردەوام دەبن لەو خاوینكردنەوانە تا ئەوكاتەی هیچ شوێنێك نامێنێت كە گومانی كۆبوونەوەی ئاوی لێبكرێت.
لایخۆشییەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە فەیسبووكەكەی بڵاویكردووەتەوە، لە بەردەوامی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی زستان دەستکرا بە پاككردنەوەی کەند و رێڕەوەکانی ئاوەڕۆ لە گوندی گەزنە، لەلایەن تیمەکانی ئاودێری هەولێرەوە.

مەنهۆڵەكانی شەقامی مسیۆ میتران چاككران و سەرەكەشیان گ...

مەنهۆڵەكانی شەقامی مسیۆ میتران چاككران و سەرەكەشیان گیرا