دەبن بە لێکۆلەر
ئەمساڵ؛ یەکەم وەجبەى خوێندکارانى بەڵگەى تاوان بڕوانامە وەردەگرن
964+
دیلان محەمەد-جەزا
ئەمساڵ بۆ یەکەمجار، یەکەم وەجبەى خوێندکارانى بەڵگەى تاوان بڕوانامە وەردەگرن و دەبن بە لێکۆڵەر و بەشێوەیەکى یاسایى و زانستى، کارەکەیان هەڵدانەوەى رووداوە تاوانکارییەکانە.
ساڵى پار، بۆیەکەمجار لەسەر ئاستى کوردستان، لە پەیمانگاى تەکنیمى و پیشەیى برایت لە سلێمانى، بەشى بەڵگەى تاوان کرایەوە و ژمارەیەک خوێندکار تێیدا دەستیان بەخوێندن کرد و ئەمساڵ یەکەم وەجبەیان بڕوانامە وەردەگرن.
شاگوڵ غەریب، یەکێک لە خوێندکارەکانى ئەو بەشەیە و بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”وانەکانیان بەزۆریى پڕاکتیکین و رۆڵیان هەڵدانەوەى شانۆى تاوان و گەیشتنە بە راستییەکان”.
وەک باسى دەکات، لەو بوارەدا “لێکۆڵینەوەى تاوان”، بۆشایى زۆر هەیە، بۆیە بە دەرچونیان دەتوانن ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە و رۆڵیان هەبێت لە هەڵدانەوەى رووداوە تاوانکارییەکان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح