بۆ ساڵی نوێ

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی سبەینێ دەوامیان دەستپێدەکات

ئەحمەد مستەفا

زانكۆی سلێمانی بە فەڕمی رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە 30.9.2025 دەوامی خوێندکاران بۆ قۆناغەکانی دوو، سێ و چوار  دەستپێدەکات و ئەمەشیان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ چەسپاندووە.

زانکۆکە. ئێستا 23 هەزار و 71 خوێندکاری هەیە لەسەر جەم کۆلێژەکانی.

بە گوێرەی ئەو بڵاوکراوەیە بێت، کە 964 لە پێگەی فەڕمی بینوویەتی، رۆژی 24.9.2025، لەبارەی ساڵی نوێی خوێندن ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداوە و ژمارەیەک بڕیاردراون.

زانکۆى سلێمانى لە ساڵی 1968دامەزراوە، یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین زانکۆکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، ڕووی ئەکادمییەوە هەردوو پرۆگرامی بەکالۆریۆس و خوێندنى باڵا پێشکەشدەکات و بڕوانامەی بەکالۆریۆس، بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا، ماستەر و بڕوانامەی دکتۆرا دەبەخشێت.

هەروەها پێنج کەمپ و شەش سەنتەری هەیە، لەئێستادا، زانکۆکە 21 کۆلێژ لەخۆدەگرێت، خوێندکاران دەتوانن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست بهێنن لە چەند بوارێکی جیاواز.