10 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە

ئەمریکا داوای سەری “غەراوی”دەکات کە لەناو هاوپەیمانێتییەکەی “سودانی”یە

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو کەسانەی راگەیاند کە دەبنە هۆی گرتنی حەیدەر غەراوی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵا ئەوفیا، بەهۆی هێرشکردنەکانی بۆ سەر دیپلۆماتکاران و دامەزراوەکان و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.4.2026 بەشی پاداشت و بەدواداچوون لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، خەڵاتە مادییەکەی بۆ دەستگیرکردنی حەیدەر غەراوی راگەیاندووە، بەتۆمەتی ئەو هێرشانەی ئەنجامی داوە و لە ئەنجامدا زیانی گیانی بە ئەمریکی و عێراقییەکان گەیاندووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، غەراوی یەکێکە لە کەسایەتییە پێشەنگەکانی هاوپەیمانی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی و چەند پەرلەمانتارێکی لە هاوپەیمانیەکەدا هەیە.

لە 16ی ئۆکتۆبەر هاوپەیمانی سودانی رەتیکردەوە کە غەراوی لابدات و رایگەیاند تاوەکو پێکهێنانی حکومەت و دواتریش لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسەی دەکرێتە ئامانج، وەک سەرکردە و ئەمینداری گشتی ئەنساروڵا ئەوفیا ناسراوە، کە گروپێکە لەلایەن ئەمریکاوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانکراوە، ئەندامانی ئەم گرووپە بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکان و بنکە سەربازییەکان لە ناوچەکە تۆمەتبار کراون و لە ئەنجامدا زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.

ئەو کەسانەی کە زانیارییان هەیە دەتوانن لە رێگەی کەناڵە فەرمی و پارێزراوەکانەوە پەیوەندی بە بەرنامەکەوە بکەن و لەوانەیە شایستەی پاداشتی مادی، پاراستن، یان نیشتەجێکردنەوە بن.

پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی گشتی لە رێگەی پلاتفۆرمی پەیام ناردنی کۆدکراو یاخود بەستەرە تایبەتەکانەوە ئەنجام دەدرێت کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دابینکراوە بۆ دڵنیابوون لە نهێنی.

ئەمریکا داوای سەری “غەراوی”دەکات کە لەناو هاوپەیمانێتییەکەی “سودانی”یە

سودانی بۆ ماکرۆن: بکەرانی کوشتنی سەربازە فەڕەنسییەکە د...

سودانی بۆ ماکرۆن: بکەرانی کوشتنی سەربازە فەڕەنسییەکە دەستگیرکراون