قهزای خاڵس
تەزووی کارەبا کۆتایی بە ژیانی گەنجێک هێنا
+964
سیروان خورشید – خورماتوو
خەونی تەواوکردنی تاقیکردنەوەکان و گەیشتن بە پشووی هاوین بۆ قوتابییهكی قۆناغی ئامادەیی لە قەزای خاڵس نەهاتەدی و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشهممه 27.4.2026 تەزووی کارەبا کۆتایی بە ژیانی هێنا.
خالید مەجید، ئامۆزای قوتابییهكه وردەکاری رووداوەکەی بۆ 964 گێڕایەوە، ”ئامۆزاکەم دوای گەڕانەوەی لە تاقیکردنەوە، ویستوویەتی موبهریدهی ماڵەکەیان بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو، بەڵام کاتێک تاقیکردووەتەوە و هەڵیگیرساندووە، تەزووی کارەبا لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئێستا تەرمی گەنجەکە لە نەخۆشخانەی قەزاکەیە و چاوەڕێی رێکارە تەندروستییەکان دەکرێت بۆ ئەوەی رادەستی خێزانەکەی بکرێتەوە.
شارەزایانی كارهبا و سەلامەتی جەخت دەکەنەوە، پێویستە پێش دەستکاریکردنی ئامێره كارهباییهكان، کارەبا بکوژێنرێتەوە بۆ
دڵنیابوون لەوەی وایەر و پەیوەندییە کارەباییەکان تەڕ نەبن، ههروهها بەکارهێنانی کەلوپەلی پارێزەری وەک پێڵاوی لاستیک لە کاتی تاقیکردنەوەی ئامێرهكان پێویسته.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا