فڕۆکەخانەی کەرکوک
کەی؟
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی کەرکوک بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەنقەرە و کەرکوکی راگەیاند، کە لە 1.5.2026ـەوە دەستپێدەکاتەوە.
ئیدارەی فڕۆکەخانەی کەرکوک ئەمڕۆ دووشەممە 27.4.2026 لە راگەیەندراوێکدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ وەرگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەپێی بەرزترین ستانداردی سەلامەتی و رێکخراوەیی دووپات کردەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا خشتەی گەشتە ئاسمانییەکان وردە وردە بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، ئەمەش دڵنیایی دەدات لە رەوتی هاتوچۆی ئاسمانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی سەرنشینەکان.
ئیدارەی فڕۆکەخانە داوای لە سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەخانەش دەکات، بۆ زانینی نوێکاریی گەشتەکان سەیری کەناڵە فەرمییەکان بکەن یان پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی فرۆشتنی تیکت بکەن.