گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران دەبارێت
کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەى
خەریکە گەرما ریمۆنتادا دەکات و پلەکانى بەرز دەبنەوە
964+
وریا فەتاح
دووسێ رۆژە پلەکانى گەرما روویان لەبەرزبوونەوە کردووە، لە کاتێکدا هەفتەى رابردوو روویان لە نزمبوونەوە بوو.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
وەک ئەوەى پێشبینى کراوە، سبەینێ دووشەممە، پلەکانى گەرما 1 بۆ 2 پلەى سیلیزى بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ دووشەممە بەم شێوەیەیە:
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ :36 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 32 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی
سۆران : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی