کارەباکەش تیمی بۆ پێکهێنرا

تانکەر بەڕێگاوەیە و خەمی غازی ماڵانتان نەبێ

ئەحمەد مستەفا

لە راگەیەندراوێکی هاوبەش، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدەن، قەیرانی غازت ماڵان روونادات و كار دەكرێت بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی كێڵگەی كۆرمۆر بە زووترین كات.

بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەكانەوە كۆمپانیای داناگاز بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر وەستاند، هەناردەی گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راوەستا و بڕی 2500 مێگاوات كارەبا كەمبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی 17.7.2026، لە راگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا باس لەوەدەکەن، بۆ دابەشكردنی ئەو بڕە كارەبایەی كە لە وێستگە جۆراوجۆرەكانی كارەبا بەرهەم. دێت، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت، تیمێكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی راسپارد بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن و بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابەش بكرێت.

بۆ دابینکردنی گازی شل پڕكردنەوەی پێداویستیی رۆژانەی ماڵان، وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕەزامەندیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی وەرگیرتووە، بۆ دابینکردن پێداویستیی ڕۆژانەی گازی ماڵان، هەر ئەمڕۆ چەندین تەنكەری گاز رەوانەی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا

دوای ئەوەی بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەكانەوە كۆمپانیای داناگاز بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر وەستاند، هەناردەی گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راوەستا و بڕی 2500 مێگاوات كارەبا كەمبووەوە.
بۆ دابەشكردنی ئەو بڕە كارەبایەی كە لە وێستگە جۆراوجۆرەكانی كارەبا بەرهەم. دێت، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت، تیمێكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی راسپارد بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن و بەشێوەیەكی رێكوپێك ئەو بڕە كارەبایەی هەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابەش بكرێت. بۆیە تیمێكی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەردەوام چاودێریی دۆخەكە و رێكخستنەوەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دەكات. بۆ دابینکردنی گازی شل پڕكردنەوەی پێداویستیی ڕۆژانەی ماڵان، وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕەزامەندیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی وەرگیراوە بۆ دابینکردن پێداویستیی ڕۆژانەی گازی ماڵان، هەر ئەمڕۆ چەندین تەنكەری گاز ڕەوانەی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەکرێت.
هاوڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە قەیرانی گازی ماڵان ڕوونادات و كار دەكرێت بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی كێڵگەی كۆرمۆر بە زووترین كات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی كارەبا
17/7/2026