"دایبنێن لایده‌به‌ین"
شاره‌وانى كه‌ڵه‌كچى ده‌روازه‌ى ناحیه‌كه‌ى له بانگه‌شه‌ى كاندیدان قه‌ده‌غه كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى كه‌ڵه‌كچى رووى له كاندید و قه‌واره‌كانى سنووره‌كه‌ى كرد كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئاماده‌كردووه، پێیوتوون، “نه‌كه‌ن تخوونى ده‌روازەی ناحیه‌كه بكه‌ون و وێنه و پۆسته‌ر و دروشمه‌كانتانى لێ دابنێن و هه‌ڵواسن، چونكه وابكه‌ن، ئێمه‌ش كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت”.
شاره‌وانى ده‌ڵێت، “لەبەر جوانی دەروازەی کەڵەکچی، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا لە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق نزیك ده‌بینه‌وه، به باشمانزانی وەکو سەرۆکایەتی شارەوانی ئاگاداری هەموو کاندیدەکان بکەینه‌وه، به‌بێ جیاوازی کە تابلۆی خۆیان لە تەنیشت نافورە یان پیتی کەڵەکچی دانه‌نێن”.
ده‌شڵێت، هەر کاندیدێک كارێكی وابكات لەلایه‌ن تیمه‌كانمانەوە لاده‌برێن.