شەقامی بازنەیی 100 مەتری پایتەخت شۆردرا و پوخت و خاوێن کرایەوە - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
بە 12 تانکەری ئاو و ئامێری گسکدان
شەقامی بازنەیی 100 مەتری پایتەخت شۆردرا و پوخت و خاوێن کرایەوە
964+
شۆڕش قادری
کاتێک ئێوە لە خەوی شیرینـدا بوون، ژینگەپارێزانی قارەمان تەواوی شەقامی بازنەیی 100 مەتری هەولێری پایتەختیان شۆرد و پوخت و خاوێنیان کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 6ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.9.2025 دەستیانکردووە بە شۆردن و پاککردنەوەی تەواوی شەقامی بازنەیی 100 مەتری و بە هێزی مرۆیی ژینگەپارێزانیان و شەش تانکەری ئاو و شەش ئامێری گسکدانی شەقام، تەواوی شەقامەکە پاککراوەتەوە و شۆردراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەسوود وەرگرتن لە چۆڵبوونی شەقامەکان و نەبوونی جەنجاڵی، لە بەیانی زوودا هەڵمەتەکەیان ئەنجامداوە و بەردەوامیش دەبن لەو جۆرە هەڵمەتە لە رۆژانی داهاتوودا.